سایتی هەواڵ -
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



 ئەحمەد العەجەمی

ناوى احمد کوڕى علي کورى محمد آل سليمان عجمى يه ، له دايکبوى ساڵى 1968 ى زاينى يه له وڵاتى سعوديه. مامۆستا له ناوخێزانێکى چاکه کارو پارێزگاردا گه شه ى کردوه ، باوکى پێشنوێژو وتارخوێن بوه له (الجامع الکبير) ، وه هه وڵى داوه به چاکترين شێوه منداڵه کانى په روه رده بکات و قورئانيان پێ له بەر بکات. هه ر له قۆناغى ناوه نديه وه و له ته مه نى 17 ساڵى دا مامۆستا عجمى له پێش نوءژى و خوێندنه وه ى قورئانى پيرۆزدا ئه ستێره ى ده روشاوه ته وه .  يه که مين مزگه وت که نوێژى تيادا کردووه مزگه وتى (العز بن عبدالسلام) بوه ، دواى دوو ساڵ وه ک پێش نوێژ له (الجامع الکبير) ده ست به کار بووه. له يه که مين بڵاوکراوه کانى : کاسێتى سوره تى آل عمران ، دواتر بڵاوکراوه کانى دى. مامۆستا عه جمى به هۆ ى ئه و ده نگه خۆ شه ى خواى گه وره پێيى به خشيوه تاڕاده يه ک رووى کردۆته جيهانى سرودو هۆنراوه ، هۆ نراوه ى (خلاد) ى تۆمارکردوه وه ک وه فايه ک بۆ هاوه ڵى کۆچکردووى (عادل الوديک). لەو مامۆستا قورئان خوێنانه ى که عه جمى حه ز ئه کات گوێبيستيان بێت : مامۆستا على جابر ، خالد قحطانى ، سعد الغامدى ، سعود الشرم ، محمد صديق المنشاوى و حوصه رى. مامۆستا له قورئان خوێنه به ناوبانگه کانى جيهانى ئيسلامى يه ، و له لايه ن چه ندين سه نته رو يانه و که ناڵى ئاسمانى يه وه بانگهێشت کراوه وه ک که ناڵى ابو ظبى. تا ئێستاش مامۆستا به رده وامه له به خشينه کانى له م بواره دا.


, 23:43 ,


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 2 له‌ 7 | ‌پێشوو