سایتی هەواڵ -
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



 محمد صديق المنشاوي

 

کورى صديق مه نشاويه قورئان خوينه ، ساڵي (1920 ز) له پاريزگاى (سوهاج) له مصر له ناو خێزانێکى قورئان په روه ردا هاتۆته دونياوه و گه شه ى کردووه، باوکى قورئان خوێن و مامۆستاى تجويد بووه، مه نشاوى له ته مه نى هه شت ساڵى هه موو قورئانى له به ر کردووه ، شێخ احمدى سيدى مامى له گه ڵ خۆى بردوويه تى بۆ فێربوونى جۆره کانى خوێندنه وه و زانسته کانى قورئان ، له ته مه نى دوانزه ساڵييه وه ده ستى کردوه به قورئان خوێندنى شه وانه به هاوه ڵى مامۆستاکه ى تا ته مه نى ده گاته پانزده ساڵ ، دواى ئه وه ى ناوبانگى بڵاوبوويه وه زياتر متمانه ى به خۆى په يدا کردو کاريگه رى گه وره ى هه بوو له سه ر گه شته که ى له گه ڵ قورئاندا. ناوبانگى جوان خوێندنه وه و ده نگه خۆشەکه ى بووه باسى باوى ناو خه ڵک له مصر ، کاتێک به ر پرسانى ڕاديۆ ئه م هه واڵه يان بيست داوايان لێ کرد که تاقيکردنه وه ئه نجام بدات و وه ک قورئان خوێن له راديۆ دابمه زرێت ، به ڵام مه نشاوى ئه مه ى ڕه ت کرده وه و وتى نامه وێت ببمه خوێنه رى قورئان له راديۆ ، وه پێوستم به ناوبانگه که ى نى يه ... هەر بۆ يه به ڕێوه به رى ڕاديۆ بڕيارى دا که راديۆ برواته ئه و شوێنه که مه نشاوى له ئاهه نگێکى ڕەمه زانى دا بوو له گوندى (اسنا) . هه رچه نده بۆ جارى دووه ميش داواى به رپرسانى ڕاگه ياندنى ڕه ت کرده وه به ڵام له کۆتايى دا به هۆى داواى به رده واميانه وه مه نشاوى ڕۆيشت بۆ باره گاى ڕاديو ، تا کۆچى دوايى کرد وه ک قورئان خوێن له وێ مايه وه. هه ر به و هۆيه شه وه هه ندێک کاسێتى بۆ ڕاديۆ کانى سورياو له نده ن تۆمارکرد. له ساڵى (1938 ز) ژيانى هاوسه رى يه که مى پێک هێناوه و بووه ته باوکى چوار منداڵ دواى ته مه نى چل ساڵى هاوسه رى دووهه مى‌هێناوه و نؤ منداڵى لێبووه . سه رکه وتنى مه نشاوى له قورئان خوێند ندا توشى گێچه ڵى زۆرى کردووه تا کار گه يشتۆته ئه وه ى هه وڵى ژه هر ده رخواردکردنى بدرێت. مه نشاوى زۆر ساده و خۆبه که م زان بووه ، زۆر جار عه مامه که ى لابردووه و به به رگێکى سپى يه وه له به ر ده رگاى ماڵه که ى دانيشتوه زۆر که س وايان زانيوه ده رگه وانه. به رده وام په يوه ندى به هاوشاريه کانيه وه هه بووه و هه ژارانى خۆ ش ويستووه. مه نشاوى له ساڵى (1966 ز) توشى فراوانبوونى لوله خوێنه کانى بۆرى خواردن هات ،هه ر بۆيه پزيشکه کان داوايان لێکرد که خۆى ماندوو نه کات به ڵام مامۆستا سور بوو له سه ر قورئان خوێندن به ده نگى به رز ، ته نانه ت ئه و رۆژه ى که کۆ چى دوايى کرد قورئانى خوێند ، ئه وه بوو له 20 /6 / 1969 گيانى سپارد. مه نشاوى دواى ئه وه ش که بوو به قورئان خوێنێکى به ناوبانگ (هه روه ک باوکى په روه رده ى کردبوو) داواى پاداشتى له هيچ که س نه ده کرد ، وه چاوى له و بڕه پاره يه نه بوو که بۆى دائه نرا. وەزارەتى ئه وقاف له مزگه وتى (الزمالک) دايمه زراند ، وه له وێ مايه وه وه ک خوێنه رى سوره تى (الکهف) تا کۆچى دوايى کرد. ئه و کاسێتانه ى مه نشاوى به ته جويده وه بۆ ڕاديۆى تۆمار کردبوون، له ساڵى 1980 ز به هۆى که مترخه مى به رپرسانى ڕاديۆوه به رنامه ى تريان له سه ر تۆمار کران. مه نشاوى به بێ جياوازى گوێى له ده نگى قورئان خوێنانى هاوچه رخى خۆى ئه گرت و (محمد رفعت) ى قورئان خوێنى زۆر خۆش ده وىست و هۆگرى ده نگ و خوێندنه وه که ى بوو. له يه که م گه شتيدا بۆ ده ره وه ى وڵات به هاوه ڵى مامۆستاى قورئان خوێن (عبدالباسط محمد عبدالصمد) له کاتى قورئان خوێندندا گريا به هۆى ئه و پێشوازيه ناوازاه گوێگرتنه ى گه لى ئه نده نوسيا له قورئان و به پيرۆز راگرتنى په يامى خوا.

ئه و خاڵانه ى به ده ستى هێناون :

1ـ سه روکى ئه نده نوسى (احمد سوکارتو) خه ڵاتى ڕێزلێنانى پێ به خشى.2

ـ له سوريا خه ڵاتى ڕێزلێنانى پله دووى پێ به خشرا.

(له مصر هيچ خه ڵاتێکى ڕێزلێنانى پێ نه به خشراوه)

 


, 23:44 ,


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 6 له‌ 7 | ‌پێشوو